دهۆک.. بەهۆی لافاوەوە گەنجێک ئاوبردی و تائێستا چارەنووسی نادیارە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە کە بەهۆیەوە بووە هۆی دروستبوونی لافا و گەنجێکی پارێزگای دهۆکیش لە ئێستادا ئاوبردویەتی و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی زۆری بڕی باران بارینەوە لە سنوری ناحیەی شیلادزێ سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵان به‌ ناوی (ع، ح، ب) لافاو بردی. 

تا ئێستا چارەنووسی گەنجەکە دیار نییە و تیمەکانی فریاگوزاری و شارەزایان هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن. 


AM:08:44:12/04/2023