بۆ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی داوایەك لە سودانی دەكرێت


وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیان لە سوودمەندبوونی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەزگای شەهیدی عێراق كردۆتەوە.

ئەمڕۆ عەبدوڵا حاجی مەحمود،  وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیرنی عێرق كۆبووەوە.

ناوبراو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەیان دوو خاڵی گرنگ باسكراوە یەكێكیان یەكلاییكردنەوەی دۆسیەكانی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و قەرەبووكردنەوەی گەلی كورد لە زیانەكانی رژێمی پێشووی عێراق بووە.




PM:08:56:13/04/2023