ئەو سەربازە عێراقییەی دوو رۆژ پێش ئێستا لافاو به ئۆتۆمبێلهكهیهوه بردی ئەمڕۆ له ناحیهی لهیلان تەرمەکەی دۆزرایهوه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، هێزێكی سهربازی له ڕێی هێلیكۆپتهرهوه توانییان تهرمی ئهو سهربازه بدۆزنهوه کە دوو رۆژ پێش ئێستا له كهركوك لافاو به ئۆتۆمبێلهكهیهوه بردی.
ئاماژە بەوەش دەکەن، تهرمی قوربانییەکە له سنووری ناحیهی لهیلان دۆزراوهتهوە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی بەغداد کراوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی (٢٦) ساڵە و خەڵکی پارێزگای دیوانیەیە، دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەی و بەرەبەیانی ئەمڕۆش تەرمی خۆی دۆزرایەوە.