لە سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا

سوپای ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگەیاند. 

لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای سوپای ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لە لێدوانێکدا بە ماڵپەری (ئەلمۆنیتۆری) ڕاگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا سەرکردەیەکی باڵای داعش و دوو چەکداری دیکە کوژران".

هەرچەندە تا ئێستا ناسنامەی ئەو سەرکردە باڵایەی داعش ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەرپرسەکەی سوپای ئەمریکا لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسە سەرکردەیەکی باڵای داعشە و بەرپرس بووە لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ کەسێک بە دیل نەگیراوە و لە هێزەکانی ئەمریکاش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


AM:11:01:17/04/2023