چالاکوانێکی سیاسی لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە لە هەولێر دەستگیرکرا

عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی چالاكوانی بواری جینۆساید و پێشمەرگەی دێرین لە ناو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیرکراو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. 

لەمبارەیەوە یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ڕایگه‌یاندووە" شەوی ڕابردوو چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لەھەولێر لە ماڵی خۆی ڕفێنراوە". 

ئەوەش هاتووە" دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەوبارەیەوە ئاگاداردەکەینەوە بۆ سۆراخکردنی‌ و ئاشکراکردنی چارەنوسی‌ و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد".

عەلی مەحمود نووسەر و چالاکوانێکی کوردە کە بە عەلی سیاسی ناسراوە، لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی هەرێم بابەتی سیاسی دەنووسێت.


AM:09:51:25/04/2023