ئەنجامی ١٠ ڕاپرسی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا

بەپێی ئەنجامی١٠ ڕاپرسی كە لەناو توركیادا بۆ چوار كاندیدەكەی سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامدراوە كەمال كڵچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت لە پێش ئەردۆغانەوەیە.

کۆمپانیای توێژینەوەی (Artıbir) ئەنجامی نوێترین راپرسی خۆی بڵاوکردەوە کە لەم مانگەدا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەنجام دراوە و بڕیاڕە ڕۆژی ١٤ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت. 

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە كەمال کڵیچدار ئۆغلۆ ٤٧.٥٪ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٤.٤٪ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت. 


PM:01:56:28/04/2023