لە سنوری قەزای ئامێدی بۆمبێک بە چەند هاوڵاتییەکدا تەقیەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک هاوینەهەواری بەرێ سیلێ لە قەزای ئامێدی بۆمبێک بە چەند هاوڵاتییەکدا تەقیەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک هاوینە هەواری بەرێ سیلێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆمبێک بە چەند هاوڵاتییەکدا تەقیەوە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەکەوە سێ کەس بریندار بوون و هاوڵاتییەکی دیکەش گیانی لەدەستدا و دوو ئەمبوڵانسیش چوونەتە نزیک شوێنی رووداوەکە. 

هەروەها دوای چەند خولەکێک لەم ڕووداوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە هاوینەهەواری بەرێ سیلێ چیای مەتینا لە سەنتەری قەزای ئامێدی بە سەختی بۆردومان دەکەن. 

بۆ بینینی دیمەنی ساتی بۆردومانەکە جۆینی تەلەگرامی (سپی) بکە


PM:02:03:28/04/2023