ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئامادەیە لەگەڵ حکومەتی نوێی تورکیا هاریکاری بکات

ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی نوێی تورکیا ڕاگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاردا لە دایکدەبێت و ئامادەی خۆشی بۆ ئاشتی و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، "هیوادارین هەڵبژاردنەکانی تورکیا حکومەتێک بەرهەمبهێنێت کە باوەڕی بە ئاشتی و دیالۆگ هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە”.
 
ئیلهام ئەحمەد حکومەتی ئێستای تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە خەڵکی سوریای خستۆتە خزمەت سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی خۆیەوە"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئێستا و دوای هەڵبژاردنیش دەیەوێت خۆیان لێدووربخاتەوە.



PM:07:31:29/04/2023