" تا پەسەندکردنی بودجە بە‌غداد بە قەرز پارە رەوانەی هەولێر دەکات"

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت " حکومەتی عێراق دەیەوێ لەرێگای کۆمپانیای سۆموەوە نەوتی هەرێمی کوردستان بەهەمان نرخی نەوتی بەسرە بفرۆشێ".  هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تا پەسەندکردنی بودجە، بەغدا قەرزدەدات بە هەرێم.

کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " تورکیا دەیەوێ بەو نرخەی جاران نەوتی هەرێم بفرۆشرێت، کە زۆر کەمتر بووە لەو نرخەی عێراق دەیفرۆشێت. 

لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ هەولێر وتی، عیراق تا ئەو کاتەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بودجە پەسەند دەکرێ پارە بەقەرز بۆ مووچە دەدات بە هەرێم".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، پەرلەمانی عێراق پشووی وەرزی یاسادانان دوادەخات و لەمانگی ئایاردا بودجەی گشتی پەسەند دەکات.

لە ٢٥ ی ئازارەوە دووای بڕیاری دادگای پاریس فرۆشتنی نەوتی هەرێم راگیراوەو، تا ئێستاش کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ دەستپێکردنەوەی.




PM:10:08:29/04/2023