ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ بەڵێندەری پڕۆژەکە کارەکانی پرۆژەی دوسایدی کەلار - دەربەندیخان راگیراوه".
کهریم عهلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ بەڵێندەری پڕۆژەکە کارەکانی پرۆژەی دوسایدی کەلار - سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ کارکردن لە پرۆژەکە ڕاگیرابوو بە هەوڵ و گوشارەکانیان پرۆژەکەیان خستەوەکار و توانرا لەو ماوەیەدا چەند کیلۆمەرێکی پرۆژەکە تەواو بکرێت و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
دەشڵێت" لە ئێستاشدا پێویستە هەمولایەک هەڵوێستمان هەبێت و بێدەنگ نەبین لە ئاست ڕاگرتنی کارەکانی پرۆژەکە، چونکە لە سنوری گەرمیان ڕۆژانە نەوت دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت و دەروازەی پەروێزخانیش بوەتە جێگایەک بۆ خۆدەوڵەمەندکردنی چەند کەسێک، ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو بەناو پرۆژەی وەبەرهێنانەی کە لە سنوری قەزای کەلاردا جێبەجێ دەکرێن و بوونەتە سەرچاوەی کۆکردنەوەی پارە بۆ چەند کەس و گروپێک".