سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ئاشكراكرد


سەید حەكیم هانەسوورەیی، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی شارەوانی هەڵەبجە دوای شەش لەدەستبەكاربوونی، دەستەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند و رایدەگەیەنێت، كە لەلایەن حیزبەوە پشتگیری نەكراوە. 

سەید حەكیم هانەسوورەیی، سەرۆكی دەستەكاركێشاوەی شارەوانی هەەبجە  لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەكاتێكی نائاساییدا پۆستی سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجەم وەرگرت؛ لەكاتێكدا باش دەمزانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناكرێت، بەڵكو لە چەندین شوێنیشەوە كەوتوونەتە دژایەتیكردنم، رەنگە هۆكاری ئەوەش ئەوە بێت بنەماڵەكەم تەنیا نیو سەدە خەباتی لەنێو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا هەیە، دیارە ئەو خەباتەش بایی ئەوە نەبووە شەرم و رێز بۆ ئەو حیزبە دروست بكات".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونمەوە لەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتووی ئیدارەی هەڵەبجەوە كە تەلەفونم بۆ دەكرا بەشێوەی ئەمر و نەهی قسەیان لەگەڵ دەكردم، بێ ئاگا لەوەی كەرامەتی خۆم و سەربەرزیی بنەماڵەكەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبووڵ بكەم، لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت؛ ئەوەی ویستیان بیكەن كردیان و لەكۆتاییدا لەو پۆستە لادرام؛ ئاساییە بەلامەوە، چونكە پۆستی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە تەكلیفێكی گەورە بوو بۆ من".
 



PM:07:23:02/05/2023