کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا: هەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن درا

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) ڕایدەگەیەنێت" بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکەش تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە". 

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" سوپای ئۆکرانیا لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کۆشکی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیای کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لە هێرشەکە "تیرۆرکردنی" سەرۆکی ڕووسیا بووە، بەڵام دوو فڕۆکەکە لە کارخراون و خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیش بەر ڤلادیمیر پوتین نەکەوتووە و باری تەندروستی جێگیرە. 


PM:03:01:03/05/2023