سودانی مکوڕە لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم


سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند" دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران ئەرکی حکومەتی ناوەندییە، جا ئەگەر نەوت هەناردە بکرێت یاخود نا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدەن و بەرپرسن لێی".
 
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری عێراق کە لەلایەن دیداری مێریەوە سازکرابوو، وتی " دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی ناوەندییە، جا نەوت هەناردە بکرێت یاخود نا، هەروەک چۆن مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەدەرێت، حکومەتی ناوەندی ئەرکیەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدات".

هەروەها وتیشی " پرسی ناردنی نەوتی هەرێم پرسەکە تەکنیکیەو لە دوو هەفتەدا هەناردە دەکرێت".

لەبارەی کارەکانی حکومەتەکەیەوە، سودانی ئاشکرای دەکات  "مانگانە راپۆرتێک لەسەر ئەنجامەکانی کاری حکومەت دەدەمە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت" کەو هاوپەیمانێتییەکە لەو لایەنانە پێکهاتوون کە پێکهێنەری ئەم حکومەتەی ئێستای عێراقن".
 



PM:08:10:04/05/2023