بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداریدا لە راستەوخۆ بەکارهێنانی هەوای فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما. دەڵێت، "هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی یه‌كه‌مجار له فێنككه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه هۆكار ده‌بێت بۆ توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "له‌كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام پێش به‌كارهێنانی ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل ئه‌وا پێویسته چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌یه بیزانن بۆئه‌وه‌ی توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بن".
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل پێویسته جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وایه‌ی یه‌كه‌مجار له‌هه‌وای ساردكه‌ره‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت په‌نگ نه‌خواته‌وه‌و بچێته ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
دەشڵێت، "هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی یه‌كه‌مجار له‌فێنككه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه هۆكار ده‌بێت بۆ توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه".
راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەوای فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلدا بڕێك ماده‌ی ژه‌هراوی به‌نزینی تێدایه كه ئه‌و پێكهاته‌یه له‌ناو گورچیله‌و جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.