بڕیارێكی نوێ بۆ قەرزارانی كرێی ئاو دەرچوو


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی لێخۆشبوون لە 15 % ی كرێی ئاو تا رۆژی 10ی حوزەیران درێژكرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ٪١٥ی  كرێی ئاو و و داواكاری زۆری هاوڵاتیان بۆ درێژ كردنەوەی پرۆسەكە و سوودمەندبوونیان لە بڕیارەكە كە تێیدا زیاتر لە 12 هاوڵاتی تا ئێستا لێی سوودمەند بوو.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پاش پێشكەشكردنی ڕاپۆرتێك بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لە مانگێك بۆ دوو مانگ درێژ بكرێتەوە، واتا ئەم پڕۆسەیە  تا رۆژی 10ی حوزەیرنی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.



PM:08:59:09/05/2023