بەرپرسێكی باڵای عێراقی لە پۆستەكەی لادرا


بە فەرمانی محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە تۆمەتی گەندەڵی، جێگری پارێزگاری بەغدا لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، عەلی عیساوی، جێگری پارێزگاری بەغدا لە پۆستەكەی دورخراوەتەوەو داواكە لەلایەن داواكاری گشتییەوە جوڵێندراوە، لەبەڵگەنامەكەدا سەرۆك وەزیران داوای لێكۆڵینەوەی كردووە، بەڵام ئاماژە بە گەندەڵییەكەی جێگری پارێزگار نەدراوەو داوای لە داواكاری گشتی كردووە رێكاری پێویستی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لەسەرەتای ئەمساڵدا بەفەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی پارێزگاری دیوانیە بەتۆمەتی گەندەڵی.



PM:05:36:15/05/2023