یەکێتی و پارتی: هەندێك بابەت پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو

ئەمڕۆ یەکشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا دەڵێن" هەندێك بابەت پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو". 

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە" بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا و  ژمارەیەك پرسی پەیوەندیدار بە بارودۆخی كوردستان و پەیوەندی هەردولا تەوەری گفتوگۆكان بوون و لێكتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەكان هەبوون". 

هەر لە بڵاوکراوەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ئەوەش هاتووە" هەندێك بابەتی تر كە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو لە كۆبوونەوەكانی ئایندە بریاری پێویستیان لێ دەدرێت". ( ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەسەر پرسی کۆتاکان پارتی و یەکێتی رێکنەکەوتوون).


PM:04:07:21/05/2023