حكومەت لە سزاكانی قەرزێك خۆش دەبێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سزاكانی قەرزێكی سەر كۆمپانیاكان خۆش دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی مانگێكی دیاریكردووە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە "ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی دیوان بە ژمارە 5877 لە 16ی 5ی 2023 و پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە، بڕیارمان داوە بە لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی پارەی بەشدارییەكان بە ڕێژەی 100% و ڕەزامەندی هەیە بەلێخۆشبوون تەنها بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە ماوەی هەبوونی دەوامی فەرمی كە لە 1ی 6ی 2023 دەست پێدەكات.''

كوێستان محەمەد ئاماژەی بەوەكردووە ''زیاتر لە 16 هەزار كۆمپانیا و 132 هەزار كرێكار دەستەبەر كراون، لەو ژمارەیەش بەشێكی زۆریان قەرزاری دەستبەرین، لە ماوەی مانگێكدا دەتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە و هیچ سزایەكی دواكەوتنیان لێ وەرناگیرێت كە ئەوەش هاوكاری و كارئاسانییەكی زۆرە بۆیان''.



PM:03:40:22/05/2023