تەقە لە سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان كرا

قائیمقامی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە تەقە لە سەرۆكی شارەوانی كراوە، بەڵام سەلامەتە و تەنها زیانی ماددی بەر ماڵەكەی كەوتووە.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، "تەقە لە شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆكی شارەوانی كراوە و ئەو كەسەی تەقەكانی كردووە ناسراوە و لەسەر لابردنی زیادەڕەوی بووە".

لە درێژەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەڵێت، "سەرۆكی شارەوانی سەلامەتە، تەنها زیانی ماددی بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە".


PM:05:15:24/05/2023