تەرمی کەسێک لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی کەسێك لە شەقامێکی سەرەکی دۆزرایەوە کە بووە بە دوو لەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەرمی هاوڵاتیەك دۆزراوەتەوە کە باس لەوە دەکرێت بەهۆی ڕووداوی هاتوو چۆ کە خۆی ماتۆڕسکیلی پێیبووە گیانی لەدەست داوەو دوو لەت بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، پێشتر لە سەر بیناسەکی نزیك شوینی رووداوەکە کاری کردووە. 

ئێستا تیمەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.


PM:01:41:31/05/2023