ئەمڕۆ هەینی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری (سپی)، ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتۆچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی سەرەکی ناحیەی (لەیلان - گوندی تەپەلوو) لە سنوری پارێزگای کەرکوک ڕوویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە باوک و کوڕێکن و پێنج هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.