شەش ژنی ئێزیدی دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لە دیلی رزگارکران

نادیە موراد لەهەژماری تایبەت بەخۆی بڵاویکردەوە و دەڵێت" دوای چەند هەفتەیەک لە بەدواداچوون و کارکردن، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە توانیمان شەش ژنی ئێزیدی ڕزگار بکەین".

ئەمرۆ شەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نادیە موراد باڵوێزی نیازپاکی نەتەوە یەگرتووەکان لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەداوە، ئەم شەش ژنە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گیرابوون.

وتیشی،" دوای چەند هەفتەیەک لە لێکۆڵینەوە، لەڕادەبەدەر دڵخۆشم کە ڕاپۆرت دەدەم کە شەش ژنی ئێزیدی دیکەمان ڕزگار کردووە کە لەلایەن داعشەوە بە دیل گیراون".

باسی لەوەشکرد، ئەو ژنانە هێشتا منداڵ و هەرزەکار بوون کاتێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ بە دیل گیران، لە دەرەوەی عێراق و لە سوریا بازرگانیان پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕزگارکران.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ڕزگارکردنی ئەم شەش ژنە بە هەوڵی نیچریڤان بارزانی بووە.


PM:08:07:03/06/2023