لە كەمپێكی پەنابەران لە ئەڵمانیا ئاگر دەکەوێتەوە و چەندین قوربانی هەیە

لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە كەمپێكی پەنابەران لە ئەڵمانیا، كەسێك گیانی لەدەستداو چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

 ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، "ئاگر لە كەمپێكی پەنابەران لە شاری ئاپۆڵدا سەر بە ویلایەتی سورینگن، كەوتەوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و ١٠ كەسی دیكەش برینداربوون".

پۆلیسی ویلایەتی سورینگن، لە راگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە، "كەمپەكە ٢٥٠ پەنابەری تێدا نیشتەجێیەو بەهۆی ئاگرەكەوە، بەتەواوەتی وێران بووە".

لەدوای رووداوەكە، تیمەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستپێكردووەو تائێستاش هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە.


AM:12:00:05/06/2023