دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گەورە "تیرۆریستێک" و ١٧ کەسی بیانی ڕاگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ١٨ کەسی بیانی ڕاگەیاند و دەشڵێت" لەناو ئەو ١٨ کەسەدا گەورە تیرۆریستێک هەیە". 

لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە" دوای بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر هەوڵێکی کۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢ لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشەوە، توانرا ١٨ کەسی بیانی دەستگیربکەن، لەگەڵ ڕێبەرەکانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە کە بەنیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە". 

ئەوەش هاتووە" لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت گەورە تیرۆریستێک بە ناوی ( م ، ط ، ع ) لە نێویاندا هەیە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٣٩)ی یاسای ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی تایبەت بە بیانیەکان وە تیرۆریستەکەش بە ماددەی دووی یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە". 


PM:08:20:07/06/2023