داواکاری گشتی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت" ژمارەیەک بەرێوەبەڕ و بەرپرسی باڵای پارێزگاکە، بە تۆمەتی گەندەڵی دادگای دەکرێن".
محەمەد جەباری سەرۆکی داواکاری گشتی پارێزگای سنە رایگەیاند" (٣٠) بەرپرس و بەڕێوەبەری شار و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگاکە دادگای دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو کەسانە دەستیان هەبووە لە ساختەکاری بەڵگە فەرمییەکان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بە مەبەستی دزینی سەروەت و سامانی گشتی کە ژمارەیەکیان سزای زیندانی و ماددیان بەسەردا سەپێنراوە".