راهێنەری ئینتەرمیلان هۆکاری لەدەستدانی نازناوی چامپیۆنس لیگ ئاشکرا دەکات

 پاش دۆڕانی یانەکەی 1-0لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا دژی مانچستەرسیتی،ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان روونیکردەوە بۆچی یانەکەی دۆڕاوە.

ئینزاگی سەرەتا وتی: "خۆزگە دەمتوانی لە کاتی زیادە یاریمان بکردایە، تیپەکەم شایەنی ئەوەیە، دەستخۆشیم لە یاریزانەکانم کرد، بەڕاستی زۆر نایاب بوون لەم یارییەدا،دوێنێ وتم سازش لەسەر یاریزانەکانم ناکەم و ئەمڕۆ هەموو جیهان بینی بۆچی،ئەمە پێنجەمین یاری کۆتاییمانە لە ماوەی ٢٠ مانگدا، پێویستە شانازی بەو پێشکەوتنانە بکەین کە بەدەستمان هێناوە پەشیمانییەکی زۆر هەیە و یاریزانەکان دڵتەنگ بوون بەڵام ئەوە تۆپی پێیە".

 ئینزاگی وتیشی: لە کۆتا ٢٥ خولەکدا وا دیار بوو تۆپەکە نەیویستووە بچێتە ژوورەوە تۆپ لێدان لە تیرەی گۆڵ،گەڕانەوەی چانس، هێرشە هەڵگەڕاوەکان هەموو شتێکی گۆڕی، قەناعەتم وایە دەگەڕێینەوە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ  بەڵام ئەمشەو بە کوڕەکانم وت شانازی بەو شتانە بکەن کە بە هەموو جیهانیان بەخشیوە،هەموو یاریزانەکانم لە باوەش گرت، ویستم هاندەرانی ئێرە لە ئەستەنبوڵ و ئەوانەی میلان لە باوەش بگرم، شتێکی زیادەیان پێداین، هەستێکی باوەڕپێنەکراومان ئەزموون کرد.

لەکۆتایدا ئینزاگی وتی: ئەم بەیانییە لە کۆبوونەوەی تەکنیکی بە یاریزانەکانم گوت کە بەم شێوەیە نابێت، دەبێت لە یاریگا باشتر بین و بە ڕێگای خۆماندا بیگێڕین تیپەکە عەقڵیەت و ئەزموونی لە یارییەکانی کۆتاییدا بەدەستهێنا کە بەڕێوەچوو، ئێمەش بە شانازییەوە هەوڵی دووبارە دەکەینەوە وەک ئەمساڵ و هەروەها ساڵی ڕابردوو"



PM:12:32:11/06/2023