ئاسایش چالاکوانێک لە بادینان دەستگیردەکات

برای چالاکوانێکی ناوچەی بادینان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزێکی ئاسایشی " پارتی " ئەمڕۆ براکەیان " رفاندووە ".

حەکیم ئیسماعیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ""بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ھێزێکی زۆری ئاسایشی شێخان ھەلیانکوتایە سەر ماڵی بارزان ئیسماعیلی برام کە چالاکوانەو دەستگیریان کردو، تا ئێستا چارەنوسی نادیارە". 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، حەکیم ئیسماعیل کە برابچووکی چالاکوانە دەستگیرکراوەکەیە، وتیشی" کاتژمێر ١١:١٥ بەیانی ئەمرۆ ھێزێکی ئاسایشی شێخان بە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی کە لە بیست چەکدار زیاتر پێکدەھاتبوون دەچنە ناحیەی کەلەکچی و کولانەکان دەگرن و، ھەلدەکوتنە سەر ماڵی بارزان ئسماعیل چاڵاکی مەدەنی و پەلامار دەدەن و پاڵ بە دایکمەوە دەنێن و دەرگا دەشکێنن و بە شێوازێکی ناشارستانی دەیڕفێنن".

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی دەڤەری دهۆک هیچ راگەیاندنێکیان لەو بارەیەوە رانگەیاندووە.




وێنەی چالاکوانەکە


PM:09:00:12/06/2023