راگەیاندنێکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت وفەرمانگەکان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەزارەتی بڕیاریدا کە سەرجەم ئەو فەرمانگانەی کە سیستەمی ژمێریاری نامەڵبەندی پەیڕەو دەکەن ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە گشت ئەژمێرە بانکییەکان (جاری، بارمتەکان، داهات، داخراو، ئەژمێری تر) لە رێککەوتی ١-١-٢٠٢٣ تا ٣١-٣-٢٠٢٣، لەسەر ئاستی (مدین، دائن، رصید)، شیکار (تحلیل) بکرێت هاوشێوەی ئەو خشتەیەی لە کە لەنووسراوەکەیاندا هاتووە.

ئاماژەش بەوە کراوە هەر ئەژمێرێکی بانک رصیدی ساڵانی پێشووی تێدابێت، پێویستە گشتی بگەڕێنێتەوە گەنجینەی حکوومەت بە مەرجێک پابەندبوونی دارایی نەبێت، بەپێچەوانەوە دەبێت گشت بەراییەکانی هاوپێچ بکات لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.


PM:11:26:17/06/2023