ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای کۆیە رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی بەردەم دادگای کۆیە بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند" تۆمەتباری تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە". 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر (١١:١٥)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر کێشەی قەرزداری و بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکەی تۆمەتبار (خ ، س ، ع) لە بەردەم دادگای کۆیە تەقە لە هاوڵاتی (ک ، ع ، ی) دەکات و بە سوکی برینداری دەکات، چونکە ناوبراو کەفیلی کوڕە قەرزدارەکەیەتی کە پیشەی (پارێزەرە)". 

دەشڵێت" پاش هەڵاتنی تۆمەتبار دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیری دەکەن، لە ئێستاشدا تۆمەتبار ڕاگیراو و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە". 


PM:04:12:18/06/2023