لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزى نەبەستنى پێوەرى ئاو ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت" لێخۆشبوون لە پارەی پێوەری ئاو تەنها چەند رۆژێکی ماوە و کۆتایی دێت". 

ئارى ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى ئاوى هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" ڕۆژى ٢١ى ئەم مانگە بڕیارى داشکاندن لە کرێى بەستنى پێوەرى ئاو کۆتایی پێدێت و ماوەکە درێژناکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی پێوەرى ئاویان نەبەستووە، ئەو ٨٠  هەزارەى کە بۆ هەر ماڵێک لە ناوشار دانرابوو بۆ هەر مانگێک لەو مانگانەى کە قەرزارن دەبێتە ٢٠ هەزار و لە قەزا و ناحیەکانیش دەبێتە ١٠ هەزار دینار، چونکە لێخۆشبوونى ٧٥% دەیانگرێتەوە. 

وتیشی" هەرکەسێک پێوەر نەبەستێت، ئەوا قەرزەکەى هەر لەسەر دەمێنێت و مانگانەش ٨٠ هەزار دینارەکە هەر بەردەوام دەبێت". 


PM:05:01:18/06/2023