کەناڵی KNN کە زمانحالی بزووتنەوەی گۆڕان راپۆرتێکی رەخنەی لەسەر دۆخی خراپی ئابوری هەرێم و دواکەوتنی مووچە بڵاودەکاتەوە، دواتر بە فەرمانی بەرپرسێکی ئەو بزووتنەوەیە کە پۆستێکی باڵای دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی هەیە، راپۆرتەکە دەسڕدرێتەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ دۆخی خراپی دارایی و ئابوری هەرێم و دواکەوتنی مووچە و نەمانی " ئینتما " بۆ هەرێم و کوردستان کراوە، دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەش بە فەرمانی کەسێکی باڵای بەشداربووی حکومەت لە بزووتنەوەی گٶران راپۆرتەکە سڕسراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی فەرمانی بە کەناڵەکە کردووە کە راپۆرتەکە لابەرن و بسڕنەوە، ناوەکەی لەلای " سپی "یە، یەکێکە لە ئەندازیارانی بەشداریکردنی گۆڕان لە هەردوو کابینەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیدا.
ڤیدیۆکە لەم لینکەوە ببینە..