بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیكی جۆری ئسوزیو لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان شەش كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلیكی جۆری ئسوزیو لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون، بریندارەكان گواسترانەونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە و دواتر كۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.