لە دیلۆکی باکوری کوردستان بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لە پارێزگای دیلۆکی باکوری کوردستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شەهید کامیل سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا روویدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوەکەدا شەش گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، ئەوەی دیکەشیان شۆفێری بارهەڵگرەکە بووە، هەروەها کچێکی شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە سەختی برینداربووە. 


PM:12:20:24/06/2023