ڤیدیۆکی مەلا هەڵۆ رووبەرووی رەخنەی توند رۆشنبیران دەبێتەوە


ڤیدیۆیەکی مەلا هەڵو کەسایەتی توندڕەوی ئیسلامی دەبێتە جێگای رەخنەی توندی رۆشنبیران و چالاکوانان، بەو پێیەی لە ڤیدیۆکەدا داوا دەکات مورتەد " بکوژرێت و سەرەتانەو دەبێت ببڕدرێت".

لەگەڵ " تیرۆرکردنی " خواناس وریا گەنجە هونەرمەندەکەی چەمچەماڵ لەلایەن کەسێکەوە کە لە ژێر بیروبۆچوونی توندرەوی کەسایەتییە ئاینییەکانی کوردستاندایە، هاوشێوەی مەلا هەڵۆ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتارە توندەکانی ئەم کەسایەتییە ئاینییە سەرلەنوێ بڵاودەکرێتەوە، لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانە بە ئاشکرا و بێ پەردە مەلاهەڵۆ داوا دەکات کەسەی مورتەد دەبێت " بکوژرێت " و وەک سەرەتان وایە دەبێت " لێبکرێتەوە ".

لەو ڤیدیۆیەدا مەلا هەڵو دەڵێت " لە هەموو وڵاتێك وایە لە ڕووسیا و لە كوێ و لەكوێ، باشە بۆچی بۆ موسڵمان حەرامە كابرا مورتەدە دێتەوە دەچێتە ریزی كافرەكانەوە كە دوژمنی خوا و پێغەمبەر و دینیشە، بۆ نابێت بیكوژیت؟ دوژمنی بەحساب نەتەوە و گەل بۆ دەبێت بكوژرێت، ئەی خوا و پێغەمبەر و دین و نەتەوە بۆ نابێت بكوژرێت؟ ئاخر ئەمە چ زوڵمێكی تێدایە".

 لە درێژەی قسەکانی مەلا هەڵٶ لەو وتارەدا دەڵێت "  بۆیە بەڕاستی بەشێكە لە خۆمانە و سەرەتانی گرتووە و لێی دەكەینەوە، تۆ هەقت چییە كاكە، خۆ تۆ زەرەر ناكەیت، خۆی سەرەتانە، حەز دەكات سەرەتان هەبێت، دوایی دەیكوژن".

ئێوارەی ٢٢ ی حوزەیران لە چەمچەماڵ خواناس وریا، رۆشنبیر و هونەرمەندی لاو لەلایەن گەنجێکەوە کە ناسیوویەتی لەناو بازاڕی ئەو شارۆچکەیەدا کوژرا، بکوژەکە وەک ئاسایش بڵاویکردەوە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وتوویەتی " لەسەر بیروڕای جیاوازی ئاینی کوشتوومە ". بەو پێیە بکوژەکەش چەند وێنەی مەلا هەڵۆ، کەسایەتی ئاینی توندڕەوی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردبوەوە، پەنجەی تۆمەت بۆلای ئەو پیاوە ئاینە راکێشرا، بەڵام ئەو لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکانیدا جەختی کردۆتە کە " نە خواناس دەناسێت نە بکوژەکە ". 

ڤیدیۆکەی لێرەوە لە تێلگیرامی سپی میدیا جۆین بکە..
 



AM:12:06:26/06/2023