سەربازێکی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەربازێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە کاتی تێپەڕکردنی ماوەی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا لە بنکەیەکی سەربازی شاری تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوڵاتییەک بە ناوی یونس دارابی خەڵکی گوندی (بریمەوەن)ی سەر بە ناوچەی ناوەندی شاری کرماشان، لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری تاران هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا و گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم سەربازە کوردە دوای ئەوەی کە بە زیادکردنی ماوەی سەربازییە زۆرەملێیەکەی سزا دراوە، هەروەها لەلایەن بەرپرسەکانییەوە دەستبەسەرکراوە، لە بنکەیەکی ئەو هێزانە لە شاری تاران حەبی خواردووە و بەو شێوەیەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لانی کەم چوار سەربازی کورد لە بنکەی سەربازی شارەکانی (ئورمیە، قەسری شیرین، عەجەبشیر و تاران) بەو چەکانەی کە لە کاتی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازیدا پێیان بووە کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


AM:08:31:26/06/2023