پێدانی ٢٥ ملیۆن دینار بە قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك ڕاگەیەندرا

بانكی رافیدەینی حكومی پێدانی قەرزێكی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بچووك بە بڕی ٢٥ ملیۆن دینار ڕاگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە،" ئەو قەرزە بە هاوڵاتییان و بەو كەسانە دەدرێت كە خاوەنی ناوەندی بازرگانی و خاوەن دوكانن و دەتوانن لە وەرگرتنی سوودمەندبن".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانە دەتوانن لە ٥ ملیۆن دینارەوە داوابكەن تا دەگاتە ٢٥ ملیۆن دینار بەپێی ئەو رێنماییانەی دەردەكرێن.


PM:05:21:28/06/2023