ئەبوبەکر کاروانی سەرکردایەتی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی وەڵامی سەلەفییەکانی کوردستان و عەبدولە‌تیف سەلەفی دەداتەوەو دەڵێت" مەلا عەبدوللەتیف من بە لادەر دەزانێت، بەڵام دەڵێت: مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی وەلی ئەمرن ". بەرامبەر ئەو لێدوانە ژمارەیەک لە شوێنکەوتوانی فیکری سەلەفی هەڕەشە دەکەن.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی NRT دا ئەبوبەکر کاروانی رۆشنبیری دیاری ئیسلامی وەڵامی سەلەفییەکان و عەبدولە‌تیف سەلەفی دەداتەوەو دەڵێت" ئەوەی هەڵگری عەقیدەی سەلەفیە داعشێکی بێ چەکە. ئەبو جەهلیش حاکم بێت سەلەفیەکان بە وەلی ئەمری دەزانن".
ئەبوبەکر کاروانی، وردتر قسە لەسەر سەلەفییەکان دەکات و دەڵێت " سەلەفیەت زۆر مەترسیدارە، چونکە بڕوای بە نەتەوە و سنور و دیموکراسی و مافی ژن و ئازادی و دینداری کوردەواریی نییە".
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "سەلەفیەتی مەدخەلی دینی حاکم پەرستییە.. سەلەفیەت بوغز و گومان لە ئیمانی خەڵک بڵاودەکاتەوە."
ئەو رۆشنبیرە ئیسلامییە دەشڵێت " ئەبو حەسەنی ئەشعەری هەزار ساڵە مردووە کەچی ئێستا بووەتە کێشە لە کوردستان".
ئەبوبەکر کاروانی لەسەر پەیوەندی سەلەفییەکان و دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئامانجی ئەو پەیوەندیانە قسە دەکات و دەڵێت " یەکێتی و پارتی پشتیوانی و داڵدەی سەلەفییەکانیان داوە بۆ دژایەتی حیزبە ئیسلامییەکان".
ژمارەیەک پیاوانی سەر بەرەوتی سەلەفی بەرامبەر ئەم قسانەی ئەبوبەکر کاروانی لە راگەیاندنێکدا هۆشداری ده‌ده‌نه یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه‌و دوای هەڵوێست وەرگرتن لە دژی دەکەن.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" دواین قسه‌كانی ئه‌بوبه‌كركاروانی له‌باره‌ی ڕه‌وتی سه‌له‌فیه‌ت ئه‌وانی نیگه‌ران كردوه‌و به‌پێویستی ده‌زانن یه‌كگرتوو خۆی بێبه‌ری بكات له‌و وتانه‌ی كاروانی".
هەروەها هاتووە" ئه‌وقسانه‌ی كاروانی كاردانه‌وه‌ی گه‌نجانی ڕه‌وتی سه‌له‌فیه‌تی به‌دوادێت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه بۆیه به‌پێویستی ده‌زانن یه‌كگرتوو ڕونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌وباره‌وه بدات".