سەیدسادق.. لەبەر کەمی خزمەگوزارییەکان خۆپیشاندانە


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢ ی تەموز خەڵکی ١١ گوندی سەیدسادق بەهۆی چاکنەکردنی رێگای گوندەکانیانەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو سەرقاڵی گرتنی رێگای سەرەکی هەڵبجەن.

لە راگەیاندنێکدا کە دەستەی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق رایانگەیاندووە " ١١ گوند  داواکاریی چاکردنەوەی ڕێگای ئاوای حاجی قادر دەکەن و، بەمافێکی ڕەوای هاوشارییانی دەزانین، داواکارین چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکەمان بەشداربن و هەموان پێکەوە بەشێوەیەکی هەماهەنگی داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆمان بکەین".

دەستەکە داوادەکەن " ئەو بەرپرسانەی بەڵێنی بێ کرداریان بەخەڵکی شارەکەمان داوە و جێ بەجێیان نەکردوە ، بەرلەوەی بکەونە بەرنەفرەتی مێژوو و توڕەی خەڵکی شار خۆیان دەست لەکاربکێشننەوە".




AM:09:03:02/07/2023