لێدوانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە "لادان" لەپۆستەكەی


دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لەشوێنی خۆی وەك سەرۆكی دەستەكە نەمابێت.

دەستەی وەبەرهێنان لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "سـەبـارەت بـەو دەنـگـۆیـانـەی لـە بـارەی ئـاڵـوگـۆڕی پـۆسـتـی سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان كـە لـە ھـەنـدێ مـیـدیـا و  مـاڵـپـەرە ئـەلـیـكـتـرۆنـی و سـۆشیـال مـیـدیـا  بـڵاوكـراوەتـەوە، د.محەمەد شـوكـری رایـگـەیـانـد، ھـەواڵـەكـە بـێ بـنـەمـایـەو دوورە لـە راسـتـی، ناوبراو لـە شـوێـنـی خـۆی بـەردەوامـە".

دوێنێ لە چەند میدیا و سۆشیاڵ میدیایەك بڵاوكرایەوە كە د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پۆستی جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوت عێراق (سۆمۆ)ی پێدراوە و لە شوێنی ئەویش، محەمەد شوكری، دەكرێتە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.




PM:07:32:06/07/2023