پرۆسەی دادگایکردنی شێروان شێروانی دواخرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ جارێکی دیکە پرۆسەی دادگایکردنی شێروان شێروانی رۆژنامەنووس و چالاكوانی سزادراوی بادینان دواخرا. 

محەمەد ئەحمەد ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" دادگای تاوانەکانی هەولێر لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو تۆمەتانە كرد كە ئاراستەی شیروان شێروانی كراوە کە گوایە لە جیاتی هەندێك هاوڕێی پەنجەمۆری كردووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی، دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو ٢٠ی تەموز دواخرا. 

سێ ساڵ پێش ئێستا شێروان شێروانی بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام دواتر لە (٥٠٪)ی سزاکەی کەمکرایەوە کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئازادبکرێت.


PM:01:45:13/07/2023