دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە کە ژنێک و منداڵێکی کوشتووە و دواتر لە یەکێک لە ژوورەکانی ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدای پایتەخت بە خاک سپێردراون.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی ئەو بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی کوشتنی ژنێک لەگەڵ منداڵە کۆرپەکەی و ناشتنیان لە یەکێک لە ژوورەکانی خانوویەک کە دەکەوێتە گەڕەکێکی پایتەختی بەغداد".
ئاماژەی بەوەشکردووە" دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری و تەکنیکی پێکهێنرا بۆ بەدواداچوونی تاوانبارەکە کە لە نێوان قایمقامیەتەکاندا جوڵەیان کردووە لە هەوڵێکدا بۆ خۆدزینەوە لە پیاوانی دەزگای هەواڵگری".
ئەوەش هاتووە" دوای دوو هەفتە لە لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە، تاوانبارەکە لە بۆسەیەکی ورددا دەستگیرکرا، بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دواتر ڕەوانەی دەسەڵاتی پەیوەندیدار کرا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".