سودانی بەرەو سوریا بەڕێكەوت


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو وڵات سوریا بەڕێكەوت.

بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سودانی بە سەردانێكی فەرمی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەڕێكەوتووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە ئامانجی سەردانەكە نەكراوە.

ئەم سەردانەی سودانی بۆ سوریا، دوای ئەوە دێت كە لەماوەی ساڵانی رابردوودا ئەندامێتی سوریا لە كۆمكاری عەرەبی هەڵپەسێردرا، عێراق یەكێك بوو لەو وڵاتانەی بەردەوام داوای دەكرد، هەڵپەساردنەكە  هەڵبگیرێت.





AM:11:00:16/07/2023