لە شەقامێکی پارێزگای دهۆک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

ئەمشەو چوارشەممە لەسەر شەقامێکی پارێزگای دهۆک تەرمی ژنێک کە دایکی سێ منداڵە دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمشەو لەسەر شەقامێکی گەڕەکی زانکۆی دھۆک دەستڕێژی گولـلە لە ژنێک کرا، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کراوە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، قوربانییەکە تەمەنی لەسەروو (٣٠) ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە و خەڵکی شاری دهۆکە. 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی دهۆک هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری کوژرانی ئەو ژنە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:10:28:19/07/2023