دەشڵێن" ئەمڕۆ یاسا لە كوردستان جێبەجێ ناكرێت، بەداخەوە یاسا بەمجۆرە بەڕێوەدەچێت، یاسا سەروەر نییە، ئەگەر یاسا جێبەجێ نەكرێت، كوردستان وێران دەبێت و ئاوەدان نابێت".
لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠ شیروان شیروانی و ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان دەستگیركران و لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١یشدا دادگای هەولێر، بە "سیخوڕیکردن بۆ وڵاتان" بە شەش ساڵ زیندانی سزادران.