نەوەی نوێ: دەستگیركردنەوەی رۆژنامەنووسان نیشانەی كۆتایی هاتنی حوكمی بنەماڵەكانی هەرێمە


جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "هەڵسوكەوتی دەستگیركردن و فڕاندن و سزادانی چالاكوانان نیشانەی كۆتایی هاتنی حوكمی بنەماڵە و چەتەكانی هەرێمە و ئەو رەفتارانە زەنگێكی مەترسیدارە بۆ سەر ئازادی و دیموكراسی".

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەم هەڵسوكەوتانەی مەسرور بارزانی بە دەستگیركردن و فراندن و سزادانی چالاكوانان و هاوڵاتییانی كوردستان و دوبارە حوكمدانی چالاكوان شێروان شێروانی ، نیشانەی كۆتاییهاتنی حوكمی بنەماڵە و چەتەكانی كوردستانە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمانە ئەگەر جارێك یان دوو جار بۆیان چووبێتە سەر ئەوە با باش بزانن كە گۆزە هەموو كات بە ساغی ناگەرێتەوە".

هەروەها دەڵێت "ئەم رەفتارە دژە دیموكراسیی و خۆسەپێنانەی پارتی، زەنگێكی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئازادی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان و ئەركی هەموو چین و توێژ و لایەنە سیاسییەكانە كە بەتوندی دژی بوەستنەوە".



PM:01:19:21/07/2023