ئەستێرەکانی چەندیان لە ئینستاگرام دەستدەکەوێت


 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی ئەلنەسری سعودیە، لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو کەسایەتییە ناودار و کاریگەرانەدایە کە زۆرترین داهاتیان پێدەدرێت لەسەر پلاتفۆرمی بەناوبانگی "ئینستاگرام”و لە پلەی یەکەمدان.

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن ٣٨ ساڵ بووەتە تاکە کەس لە جیهاندا کە ئەکاونتەکەی لە پلاتفۆرمی "ئینستاگرام” دەگاتە زیاتر لە نیو ملیار کەس، زیاتر لە ٥٩٧ ملیۆن فۆڵۆوەری لە ئەکاونتەکەی هەیە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خانمە بازرگان و ئەستێرەی ئەمریکی، کایلی جێنەر، لە پێشترە و زۆرترین داهاتی لە پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "ئینستاگرام" هەیە.

ڕۆناڵدۆ بۆ هەر ڕیکلامێک کە لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی "ئینستاگرام” بڵاوی دەکاتەوە، بڕی ١،٨٧ ملیۆن پاوەن وەردەگرێت.

بەپێی ماڵپەڕی "Hopper HQ" کە تایبەتە بەم بابەتە، ئەستێرە پورتوگالییەکە لە کایلی جێنەری تێپەڕاندووە، کە بۆ هەر بڵاوکراوەیەک یەک ملیۆن و ٤٧٠ هەزار پاوەند وەردەگرێت.

ڕۆناڵدۆ زۆرجار لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە هەندێک لەو براندانەی بانگەشە دەکات کە گرێبەستی لەگەڵ دەکات، وەک سایتی وەرزشی "LiveScore" و براندی تەندروستی "Therabody" و ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ "Binance".

 لە پلەی سێیەم دێت، لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کایلی جێنەر، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، هێرشبەری تیپی ئینتەر میامی ئەمریکی، بە بڕی ١،٣٨ ملیۆن پاوەن بۆ هەر بڵاوکراوەیەک کە لەهەژمارەکەی دایدەگرێت،  ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی دەگاتە ٤٧٩ ملیۆن بەکارهێنەر.

گۆرانیبێژی ئەمریکی، سێلینا گۆمێز، لە پلەی چوارەمدایە بە بڕی ١،٣٥ ملیۆن پاوەند بۆ هەر بڵاوکراوەیەک کە پارەی بۆ دابین دەکرێت، دوای ئەویش هاوڕێ ئەکتەرەکەی، دوین جۆنسۆن کە بە "زە ڕۆک" ناسراوە، لە پلەی پێنجەمدایە بە ١،٣٣ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت بۆ هەر ریکلامێک.



PM:11:59:21/07/2023