هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە جووت سایدی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مەرزیە کە بە پێچەوانە شەقامەکە شۆفێری کردووە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە ڕوویدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکە سێ ئەندامی یەک خێزان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا. 

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی مەرزییەکە و کەسێکی دیکەش دەستگیرکراون.


AM:08:29:22/07/2023