لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە


لەشاری سلێمانی لێخۆشبونی 15%ی قەرزی كارەبا بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا سێ مانگی دیكە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبونی 15%ی قەرزی كارەبا بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی لەئەمڕۆ یەكشەممە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەبەرواری 24ی 10ی 2023 كۆتایی دێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "لە ئەمڕۆوە هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ژمێركارانەی پسووڵەی كارەبا لەبەردەم ماڵەكانیان قەرزی كارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن بۆ دانەوەی قەرزەكانیان".




PM:12:39:23/07/2023