لە دهۆک گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی حکومیدا دەکرێن

لە پارێزگای دهۆک گۆڕانکاری لە پۆستی قایمقامی قەزای ئاکرێ و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی باعەدرێ و دارەتوو کران. 
 
لەمبارەیەوە هۆشیار گولی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگا کۆبووەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش دەنگدان بوو لەسەر دەستنیشانکردنی قایمقامی ئاکرێ و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی باعەدرێ و دارەتوو". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، دلاوەر بوزوور میکائیل بە قایمقامی ئاکرێ هەڵبژێردرا لە شوێنی شەعبان بەرواری، هەروەها تەحسین عیسمەت بووە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە شوێنی حاکم بەشار، هاوکات رێزان میرزا بە بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ لە سنووری قەزای شێخان هەڵبژێردرا.


PM:03:10:23/07/2023