"وەفدی هەرێم راپۆرتێکی هەشت هەزار لاپەرەییان بردووە بۆ بەغداد پێیان وتون پێنج هەزار لاپەڕەی فەیکە"

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" شاندی هەرێم راپۆرتێکی هەشت هەزار لاپەرەییان بردووە بۆ بەغداد پێیان وتون پێنج هەزار لاپەڕەی فەیکە". 

رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئەمشەو چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد راپۆرتێکیان لەگەڵ خۆیان بردووە کە گوایە حسابات و ژمارەی فەرمانبەران و ئەو داتایانەیە کە بەغدا داوای کردووە، راپۆرتەکە ٨ هەزار لاپەڕەیە و بەغدا پێی وتوون کە ٥ هەزاری لاپەڕەی فەیکە و چۆن هێناوتانە ئاوها بیبەنەوە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە ئێوە نەماوە". 

دەشڵێت" دەیانەوێ ٣٢٠ هەزار مووچەخۆری حزب ئەوانەی کە لە مەڵبەند و لق و کۆمیتە و ناوچەکان و دەزگا حزبییەکانی تریان دەوام دەکەن بچەسپێنن و لای بەغدا بەرەسمی وەک فەرمانبەر بناسێنرێن، بەغدا پێی وتوون کە هەموو ئیتاری تەنسیقی داوای دامەزراندنی ١٢٠ هەزار کەسیان کردووە ناتوانین دایانمەزرێنین، ئێستا چۆن بتوانین ٣٢٠ هەزار بۆ ئێوە دابمەزرێنین و دەشزانین کە ئەوانە فەرمانبەری حکومەت نین". 

دەقی بڵاوکراوەکەی رێبوار ئەورەحمان بەمشێوەیەیە: 

شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا

راپۆرتێکیان لەگەڵ خۆیان بردووە کە گوایە حسابات و ژمارەی فەرمانبەران و ئەو داتایانەیە کە بەغدا داوای کردووە.
راپۆرتەکە ٨ هەزار لاپەڕەیە و بەغدا پێی وتوون کە ٥ هەزاری لاپەڕەی فەیکە و چۆن هێناوتانە ئاوها بیبەنەوە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە ئێوە نەماوە.

*دەیانەوێ ٣٢٠ هەزار مووچەخۆری حزب ئەوانەی کە لە مەڵبەند و لق و کۆمیتە و ناوچەکان و دەزگا حزبییەکانی تریان دەوام دەکەن بچەسپێنن و لای بەغدا بەرەسمی وەک فەرمانبەر بناسێنرێن. بەغدا پێی وتوون کە هەموو ئیتاری تەنسیقی داوای دامەزراندنی ١٢٠ هەزار کەسیان کردووە ناتوانین دایانمەزرێنین، ئێستا چۆن بتوانین ٣٢٠ هەزار بۆ ئێوە دابمەزرێنین و دەشزانین کە ئەوانە فەرمانبەری حکومەت نین.

*بڕێک پارە کە نزیکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆنە لای بەغدایە، بەغدا پێی وتوون کە چەند پرۆژەیەکی ستراتیژیمان بدەنێ با بەو پارەیە جێبەجێیان بکەین، وتوویانە پرۆژەمان ناوێ و پارەکەمان بدەنێ دەیدەینەوە بە قەرز، بەغدا وتوویەتی باشە ئەولەویات و ئەوراقی ئەو قەرزە بێنن کە باسی دەکەن، وتویانە ئەولەویات و ئەوراقی لای ئێمە نییە و هی حکومەتی پێشووە.

*بەغدا داوای کردووە کە داتا و لیستی ناوی فەرمانبەرانیان بدەنێ و سێ مانگیش رێگە بدەن کە بەغدا خۆی مووچە دابەش بکات تا لە راستیی و دروستی داتا و ژمارەکان و مووچەخۆران دڵنیاببنەوە، هەرێم رەتیکردۆتەوە.

*تا ئەم ساتە هیچ ئیلتیزامێکیان نەکردووە بە رێککەوتنەکەیانەوە لەگەڵ بەغدا و تاکە یەک بەرمیل نەوتیان رادەست نەکردوە، بە پێچەوانەوە بە تەنکەر رۆژانە بەردەوامن لە بە قاچاخ فرۆشتنی نەوت.

*یەک فلسیان لە داهاتی ناوخۆ نەناردووە بۆ بەغدا و پارەکە بە مۆڵیی لای خۆیانە، بەڵام بە ئەنقەست مووچە دابەش ناکەن تا بڵێن بەغدا پارە نانێرێت و ئیلتیزام بە رێککەوتنەکانەوە ناکات، ئەمەش تەنها لەپێناو ئەوەی خۆیان نەوت بفرۆشن و وەک جاران سێ بەشی پارەکەی بخەنە گیرفانی حزبەوە.

ئیتر بەم شێوەیە دەیانەوێ لە بەشە بودجەی خەڵکیش بەردەوام بن لە دزیەکەیان



PM:11:00:26/07/2023